نوێترین کلیپی شاهۆ جوانڕۆی و عەبۆل تاگۆزی

abol.shaho1
نوێترین کلیپی هونەرمەندان شاهۆ جوانڕۆی و عەبۆل تاگۆزی بە ناوی (چەرمەڵەی چاو مەست) بۆ یەکەم جار لە یوتوبی سەرقڵا بڵاو کرایەوە. کلیپی چەرمەڵەی چاو مەست لە لایەن ماڵپەڕی سەرقڵاوە سپۆنسەری کراوە و هاتۆتە بەرهەم. کاری موسیکی ئەم بەرهەمە بە شیوازێکی جوان و سەردەمیانە لە لایەن سەجاد زارعیەوە بۆ کراوە و هەروەها باڵەبان ژەنی بە ئەزموون ئیسماعیل مەردانی بە باڵەبان بەشداری کردوە. جێگای باس کردنە میکس و ماستێرینگ لە ستۆدیۆ ئاوا لە لایەن عەلی ئەحمەدیەوە بۆ کراوە و پاشان جەلیل کەریمی لە زانکۆ فیلمی جوانڕۆ کاری وێنەگرتن و مۆنتاژ کردنی بۆ کراوە و هەروەها گرووپی هەڵپەڕکێی کرماشان بە هەڵپەڕکێیەکی جوان بەشداربوون.
سەرنجتان بۆ بینین و بیستنی کلیپەکە ڕادەکێشین. هیوادارین بە دڵتان بێت.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون