مێهرداد سەفەری کلیپێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

mehrdad2
هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مێهرداد سەفەری کلیپێکی نوێی بە ناوی سەروێن لار کە گۆرانیەکی کەلهوڕی ناوچەی کرماشانە لە چەن ڕۆژی ڕابردوو لە دێیەک بە ناوی هواڵە سەر بە شاری سنەیە کاری کلیپی بۆ ئەنجام داوە.هەر لەو کلیپەدا گرووپی هەڵپەڕکێی ئاسۆی سنە بە سەرپەرشتی ئومێد نوسرەتی و خاتوو کانی وەک ئەکتەر بەشداریان تێدا کردوە.کلیپ و مۆنتاژی ئەم بەرهەمە لە لایەن زانکۆ فیلمی قەڵای جوانڕۆ بە خاوەنی کاک جەلیل کەریمی بە ئەنجام گەیەنراوە و جێگەی باس کردنە موزیک و ئاوازی لە لایەن سەعید مورادی و سەعید ئەحمەدیەوە بۆ دانراوە و شیعری گۆرانیەکەش لە لایەن موجتەبا سەجادییەوە دانراوە.
ئەم کلیپە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ یەکەم جار لەسەر ماڵپەڕی سەرقڵا بڵاو دەبێتەوە.
mehrdad3

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون