ماریا لە كیژان جیادەبێتەوە

maryahawrami2
كچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی دەڵێت لەگەڵ ئاوازدانەرێكی كورد كاردەكات بۆ تۆماركردنی گۆرانییەك. هۆكاری وازهێنانیشی لە گرووپی كیژانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.ماریا هەورامی بە(رووداو)ی گوت “لەگەڵ گەورە ئاوازدانەر بورهانی موفتی زادە، خەریكی تۆماركردنی بەرهەمێكم و دوای تەواوكردنی بەشێوەی سینگڵ بڵاوی دەكەمەوە”.ماریا پێشتر ئەندامی گرووپی كیژانی سلێمانی بوو كە هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی سەرپەرشتی دەكات، بەڵام ماوەیەكە وازی لەو گرووپە هێناوە. ماریا گوتی “بەڵێ‌ وازم لە گرووپی كیژانی سلێمانی هێناوە، لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی ئەو گرووپە بكەم كە لە رابردوودا زۆر هاوكارییان كردم”. ماریا تەمەنی 24 ساڵە و قوتابی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی سلێمانییە.
Rudaw

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون