كامه‌ران عومه‌ر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
گۆرانی بێژ كامه‌ران عومه‌ر له‌درێژه‌ی كار‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له‌بواری گۆرانی ووتن له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ به‌رهه‌مێكی نوێی گۆرانی ،له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندو ئاوازدانه‌ر عه‌تا ئه‌حمه‌د كه‌كاری دانانی ئاوازی بۆكردووه به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: گۆرانی بێژ كامه‌ران عومه‌ر له‌ئێستادا وه‌ك ده‌سپێكی به‌رهه‌می نوێی هونه‌ری له‌بواری گۆرانی ووتن سه‌رقاڵی كاركردن بۆ گۆرانیه‌كه به‌ناوی تۆ پێ بكه‌نه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆی ، ئه‌و به‌رهه‌مه له‌ئاوازی منه‌و له‌كاری دابه‌شكردنی میوزیكی دلێر حسێنه‌و له‌هۆنراوه‌ی شاعیر به‌رزان قادره ، چیرۆكی ئه‌و گۆرانیه‌و هۆنراوه‌كه‌ی باس له‌یه‌كێك ده‌كات به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ دڵخۆشبه تازه من ژیانم هه‌مووی هه‌ر خه‌م و خه‌فه‌ته . هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌و ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م و كاری نوێی گۆرانی بێژی ناوبراو و نووسیی شیعر بۆی شاعیر به‌رزان قادر به‌ر له‌واده‌ی كۆچی دوایی كردنی ووتی: گۆرانی بێژی هاوڕێم كامه‌ران عومه‌ر له‌ئێستادا چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێی گۆرانی هه‌یه‌و من دوو شیعرم بۆنووسیوهو سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه بیكات به‌گۆرانی .
ئا: شاخه‌وان شێخانی