فیلمی (پەنا Asyl) لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی هەرێمی ڤێرملاندا

pena
ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم لە هەرێمی ڤێرملاند (Värmland) وڵاتی سوید لە ساڵی ١٩٧٨ بۆ کورتە فیلم دامەزراوە بە ناوی (Filmörnen) لە لایەن ڕێکخراوی ڤێرملاند فیلم هەموو ساڵێک لە مانگی ٩ ڤیستیڤاڵێک بۆ کورتە فیلم ساز دەکرێت.ئەم ساڵ فیلمێکی کوردی بە ناوی (پەنا Asyl) لە دەرهێنانی ئومێد لەتیف لەو ڤیستیڤاڵە ساڵانەیەدا بەشدار دەبێت و پەخش دەکرێت.فیلمی پەنا ماوەیەک پێش ئێستا لە هەردوو شاری ستۆکهۆڵم و کارلستاد کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە لە لایەن کامەران فەریقەوە.جێگەی ئاماژەپێکردنە ڕۆژی ڤیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ دەکەوێتە بەرواری 2014/09/13 لە شاری کارلستاد و هاتن بۆ هەمووانە کە لەو ڤیستیڤاڵەدا بەشداربن.بۆ بینینی کورتەیەک لە فیلمی پەنا دەتوانی سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەیت.
کورتەیەک لە فیلمی پەنا

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون