فیلمی (حیجاب) لە کارلستاد پەخش دەکرێت

hijab2
کورتە فیلمی (حیجاب) کە لە لایەن گرووپی هونەری ڕازەوە بەرهەم هێنراوە لە ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم لە شاری کارلستاد بەشدار دەبێت.ساڵانە ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم لە شاری کارلستاد بەڕیوەدەچێت و بە دەیان کورتە فیلم نمایش دەکرێت و دواتر فیلمە سەرکەوتووەکان خەڵات دەکرێن.لەم چەند ساڵەی دوایدا گرووپی هونەری راز بە چەند بەرهەمێکەوە بەشداری لەو ڤیستیڤاڵەدا دەکات. بۆ ئەم ساڵ بە فیلمی حیجاب بەشداری دەکات.ئەم فیلمە لە بیرۆکەی (سام وەیسە) و لە دەرهێنان و مۆنتاژی ئومێد لەتیفە.
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠١٦/٩/١٧ لە لۆکالی کتیب خانەی گشتی شاری کارلستاد پیشان ئەدرێت.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون