فیلمێک لەسەر ژیانی ئاوارەیی
کورته‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌م فیلمه
نووسین و سیناریۆ .عه‌لی پاڵانی
دەرهێنەران.ئومێد لەتیف و عەلی پاڵانی
کاتێک ده‌ستمان دایه ئه‌م فیلمه له سه‌ر پایه‌ی ئابوری سفر ده‌ستمان پێ کرد. له که‌ره‌سته‌ی ڕه‌نگ و ده‌نگی سادی ماڵی خۆمانه‌وه که‌ڵکمان وه‌رگرت و فیلمه‌که‌مان تۆمار کرد، ئه‌وه‌ی هه‌مان بوو له باری ئابوریه‌وه ته‌نها پاخه‌ڵی خۆمان بوو. له پاش هه‌وڵێکی زۆر بۆ داوای یارمه‌تی ماڵی له کلتور نه‌مدن و ستیودیوفریمانده توانیمان که‌مێک کۆمه‌کی به ده‌ست بێنین. ئه‌م یارمه‌تییه ماڵیه هیوا و گه‌رمییه‌کی زۆری به کاره‌که‌ماندا. که فیلمه‌که‌مان ته‌واو کرد فیلمسازی ناوچه‌ی ڤه‌رملاند پێوه‌ندی پێوه گرتین و ئاماده‌ی خۆیان ده‌ربڕی به ڕاده‌ی 10 هه‌زار کرۆن بۆ ژێر نووسی زمانی سوئیدی و هه‌روه‌ها گرتنی ساڵونی سینه‌مای کتێبخانه‌ی گه‌وره‌ی شاره‌که بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ.
به بڵاو بوونه‌وه‌ی له پرۆگرامی کاری فیلمی ڤه‌رملاندا ئیتر فیلمه‌که بووبه خۆراکی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ڕادیو. که له‌م شوێنانه بڵاو کریاوه کاناڵی چواری ڤه‌رملاند پێوه‌ندی پێوه گرتین. ئێواره‌ی هه‌ینی که ناسراوه به مێوانی هه‌ینی حه‌فته‌ی پێش نیشاندانی ئه‌م فیلمه ئه‌و ئێواره‌یان ترخان کرد بوو بۆ ئێمه. وه‌ک مێوانی هه‌ینی ئه‌م کاناڵه له سه‌ر فیلمه‌که من قسه‌م کرد.ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دایه فیلمه‌که و خه‌ڵکێکی زۆری کارمه‌ندی ئیداره‌کانی ده‌وڵه‌ت هاتن بۆ سه‌یر کردنی فیلمه‌که، وای لێهات ڕۆژی شه‌ممه‌که‌ی بۆ دووجار نیشان بدرێ. ئه‌وه‌ی که‌م به‌شدار بوو کورده بۆر خۆی بوو.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 120 که‌سیدا که له که‌سه پایه بوڵنده‌کانی ده‌وڵه‌ت بوون له شارێک به ناوی سوونه وه‌ک پارله‌مانتار، پارێزه‌ر و مه‌سئولینی شاره‌کان تێدا به‌شدار بوون، منیش وه‌ک مێوان به ئه‌م فیلمه‌وه به‌شدار بووم. هه‌ر نه‌فه‌رێک 15 خولک کاتی هه‌بوو قسه له سه‌ر بابه‌تی خۆی بکات، منیش ئه‌م 15 خوله‌که‌م به هه‌لزانی و ئه‌و به‌شه‌ی فیلمه‌که‌م نیشاندا و باسم کرد که باس له سه‌ر چه‌کو چۆڵ و ئاواره بوونی ئێمه کورد به ده‌ست چه‌کفرۆشتنی ئه‌وانه‌وه کرده باسی بابه‌ته‌که‌ی خۆم. له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی 15 خولکه‌که‌م ژنێک هه‌ستایه سه‌ر پێ وتی من 15 خولکه‌که‌ی خۆم ئه‌ده‌م به ئه‌م کوره، به‌مجۆره من بووم به خاوه‌نی 30 خولک قسه کردن، ئه‌مجا هاتمه سه‌ر ئه‌و کارخانه سیلاح سازیه‌ی له‌م ناوچه دا له کاتی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی ئێران و عیراق چه‌کی به هه‌ر دوو ئه‌فرۆشت قسه‌کانم چڕ کرده‌وه چونکه به‌شێک له مه‌سئولینی ئه‌م کارخانه به‌شدار بوون له کۆڕه‌که دا. شایانی باسه له پاش ته‌واو بوونی قسه‌کانم به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیان له فیلمه‌که و قسه‌کان کرد.