غەزاڵ مستەفا لە (کورد ئایدڵ) پێویستی بە دەنگی تۆیە!

xezal2
بەرنامەی ئایدڵ یەکێکە لەو بەرنامە جیهانیانەی لە زۆر وڵاتدا پەخش دەکرێت و بینەرێکی زۆری هەیە.بەرنامەی ئایدڵ ڕێگایەکە بۆ دۆزینەوەی دەنگ خۆشی ئەو کەسانەی دەرفەتیان بۆ نەڕەخساوە و دەرنەکەوتوون.بۆ یەکەم جار بەرنامەی ئایدڵ بە زمانی کوردی بە ناوی کورد ئایدڵ پێشکەش دەکرێت و گەنجانی هەموو پارچەکانی کوردستانی لە خۆ گرت و ئێستا لە دوا قۆناغەکانی دایە و پێویستیان بە دەنگی بینەر و بیسەرەکانیان هەیە.یەکێک لەو دەنگ خۆشانە خاتوو (غەزاڵ مستەفا) لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە ژمارە 210.پێویستی بە دەنگی ئێوە هەیە.بۆ چۆنیەتی دەنگدان بە غەزاڵ سەیری ئەو وێنەیەی سەرەوە بکە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون