عەزیز وەیسی کۆچی بڵاوکردەوە
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ئازار 4, 2016 بۆچوون نەنووسراوە
هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە.هونەرمەندی ناسراو کلیپی (کۆچ) ی بڵاوکردەوە.ئەم بەرهەمەی عەزیز وەیسی دوای ئەوە دێت هەزاران کەس لە کوردستانەوە ڕوویان لە ئاوارەیی کرد بە هۆی خراپی باری ژیانیانەوە.لەم بەرهەمەدا هونەرمەند داوا لە کوردان دەکات ڕێگای سەختی ئەوروپا نەگرنەبەر.جێگەی باس کردنە هونەرمەند عەزیز وەیسی بۆ نەورۆزی ئەمساڵ لە ئەوروپا چەندین جێژنێک ساز دەکات و بەشێکی زۆری داهاتی ئەو جێژنانە دەبەخشێت بە ئاوارەکان.