عەزیز وەیسی ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر ئاهەنگەکانی ئەوروپا

aziz.weysi02
مانگی داهاتوو بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە وڵاتانی ئەوروپا چەند ئاھەنگێکی کوردی بەڕێوەدەچن و دیارترین ھونەرمەندانی کوردیش لە ئاھەنگێکی وڵاتی سوێد بەشدارن. لە بەرامبەر ئەو رەخنانەش كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێی دەگیرێن، عەزیز وەیسی روونكردنەوە دەدات.عەزیز وەیسی کە یەکێکە لە ھونەرمەندە بەشداربووەکانی نێو ئاھەنگێکی جەژنی نەورۆز، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە، بەهۆی ئەوەی رایگەیاندبوو كە بەشداری ئاهەنگەكانی جەژنی نەورۆز دەكات لە وڵاتی سوێد و دانیمارك.لەمبارەیەوە عەزیز وەیسی بۆ رووداو گوتی:” لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە چۆن دەبێت بڕۆم ئاھەنگ بکەم لە کاتێکدا ئێمە شەھیدمان ھەیە و پێشمەرگە لە جەنگە، بەڵام بەداخەوە خەڵک بەوە نازانێت بۆچی من لەم ماوەیە چەندین ئاھەنگ ئەنجامدەدەم و ھۆکارەکەشی نازانن، بەڵام من لە ھەفتەی رابردوو لە تۆڕی میدیایی رووداو بڵاومکردەوە کە بۆ چ مەبەستێک ئەو ئاھەنگە سازدەکەم”.عەزیز وەیسی گوتیشی:” ئەنجامدانی ئەو ئاھەنگانە بە مەبەستی نەورۆز ھۆکارێکی گرنگی بەدواوەیە ئەویش من بەشێکی گرنگی ھەر ئاھەنگێ دەبەخشمە ئاوارەکانی شنگال و کۆبانێ، من ویستم بە بێ دەنگی ئەو کارە خێرخوازییە ئەنجامبدەم، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھێرشێکی بێ بنەما دەکەنە سەر من و ئەمەش وای لێکردم کە بێم روونکردنەوە بدەم”.وەك عەزیز وەیسی ئاماژەی بۆ دەكات، لەو ئاهەنگەی لە وڵاتی سوێد سازدەكرێت، چەند هونەرمەندێكی دیكە وەك: شڤان پەروەر، ئەیوب عەلی و ئەژدەر وەھبی بەشداری دەكەن.

سەرچاوە
ڕووداو

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون