عەزیز وەیسی بۆ بانگەشە دەچێتە بەغدا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: نیسان 23, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
هونەرمەندی میللی (عەزیز وەیسی) بەمەبەستی بانگەشەكردن بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنسێرتێك لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق سازدەكات.
عەزیز وەیسی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند، كە بڕیاروایە رۆژی شەممە ئاهەنگێكی گەورە لە شاری بەغدا ساز بكات بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لەبارەی بانگەشەكەشیەوە تایبەت بۆ پارتی، عەزیز وەیسی گوتی: “لای من ئاساییە بۆ هەر حیزبێكی كوردی گۆرانی بڵێم، چونكە من بۆ خەڵك گۆرانی دەڵێم نەك حیزبێكی تایبەت”
سەرچاوە
ڕووداو