عەبدوڵلا پەشێو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ دەستنیشان دەکرێت

abdulapashew2
به‌ پێی هه‌واڵێكی (باسنیوز) شاعیری كورد عەبدوڵلا پەشێو ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ.ماڵپه‌ری (باسنیوز) بڵاوی كرده‌وه‌ رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەعات 11ی شەو لە فڕۆکەخانەی شاری ئامەد پێشوازیەکی گەرم لە عەبدوڵلا پەشێو شاعیر و ئەدیبی گەورەی کورد کرا و لەپێشوازییەکە ھەریەک لە سەرۆک و ئەندامانی ناوەندی (پەنا کورد) ئاماەدی بوون.ناوەندی پەنا کورد، ئەنجومەنێکی نووسەرانی کوردە و چالاکیەکانیان لە چەندین شاری کوردستان و تاراوگە بەگەڕ دەخەن. لەدوایین چالاکیاندا، ناوی عەبدوڵلا پەشێو وەک نووسەر و شاعیرێکی ناوناری کورد بەرز دەکەنەوە بۆ دەستەی ھەڵبژاردنی خەڵاتی نۆبڵ کە لەوڵاتی سوید بەڕێوە دەچێ، لەلایەن رێکخەرانی ئەو خەڵاتە مەزنە کە بە گەورەترین و بەنرخترین خەڵاتی جیھانی دادەنرێت، پێشنیازەکە قبوڵکرا.شێخ مووس سەفەر سەرۆکی ناوەندی پەنا کورد لە لێدوانێکدا به‌ (باسنیوز) ی وتووه‌ لە رۆژانی داھاتوو چالای لە 3 شاری کوردستان بەڕێوە دەبەین و تێیدا عەبدوڵلا پەشێو بە خەڵک دەناسێنین و خۆی شیعرەکانی دەخوێنێتەوە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون