عادل هه‌ورامی له‌گه‌ڵ كچه خاڵه‌كه‌ی گۆرانی ده‌ڵێت
هونه‌رمه‌ند عادل هه‌ورامی له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری سڤیل باسی دواین كاری هونه‌ری و چه‌ندین لایه‌نی ژیانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت به‌منداڵی حه‌زم له مزگه‌وت بوو و له نوێـرین به‌رهه‌می له‌گه‌ڵ خاتوو ” ماریا هه‌ورامی ” كه كچه خاڵیه‌تی، گۆرانیه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.عادل هه‌ورامی باس له‌و رێزه ده‌كات كه لێ ی ده‌گیرێت له ناو خه‌ڵك دا به‌هۆی هونهركهیهوه ده‌ڵێت ئەوەندە لەناو خەڵك قەدرم زۆرە، ئەوەندە خەڵك دێتە پێشوازیم، لەوڵاتانی دەرەوەش قەدرم دەگرن، بۆیە لەهیچ كارێكم پەشیمان نیم و تاكو پێشم بكرێت خزمەتی هونەرەكەی خۆم دەكەم.ده‌رباره‌ی ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كه‌سێكی كۆمیدی له كلیپه‌كانی رایگه‌یاند : ئەوە دەگەڕێتەوە سەر كلیپەكە، هەندێك ئاواز و تێكست وات لێدەكات كۆمیدی بیت، وەك خۆم قەت حەزم نەكردووە تەمسیل بكەم، بەڵام زۆریان لێكردم، من خۆم كەسێكی زۆر كۆمیدیم، رۆژانە چەندەها كەس لەگەڵ خۆم نەهێنمە پێكەنین ئەوا دڵم ئاو ناخواتەوە و بێ تاقەت دەبم.عادل هه‌ورامی زۆربه‌ی هۆندراوه‌ی گۆرانیه‌كانی باسی بێوه‌فایی ده‌كات و ده‌ڵێت هەموومان دایكمان ئافرەتە، بۆیە ئافرەت لای من زۆر موقەدەسە و زۆر جوانە، من هەقم لەوە نییە ئافرەتێك بەوەفابێت و یاخود بێوەفا بێت، بەڵام لای من ئافرەت بەوەفاترە نەوەك پیاو.عادل باس له نێوان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت باوەڕناكەم هاوڕێی ئافرەتم هەبێت، چونكە نازانم هاوڕێیەتی ئافرەت بكەم، بۆیە زیاتر لەگەڵ پیاو هەڵسوكەوتم كردووە، ئێستاش باوەڕناكەم لەتەبیعەتی ئافرەت بەباشی تێبگەم، كە چ شتێكی لەدڵ دایە.عادل هه‌ورامی باسی هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و رایگه‌یاند هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر هاوكارمە لەكارەكانم، تەنانەت كە دەڕۆم بۆ شوێنێك یاخود فیستیڤاڵێك خۆی دیكۆری جل و بەرگەكەم بۆ دادەنێ دەڵێت ئەوە جوانە لەبەریبكە.عادل هه‌ورامی له ئێستادا سه‌رقاڵی به‌رهه‌م هێنانی دوو گۆرانیه یه‌كێكیان بڕیاره به‌م زووانه بڵاو بكرێته‌وه كه دوێتێكه به وته‌ی خۆی له گه‌ڵ كچه خاڵه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ” ماریا هه‌ورامی ” تۆماری كردووه به ناوی سه‌حه‌ر كه ئاوازی ئه‌م به‌رهه‌مه هه‌ورامی و فۆلكلۆره.عادل هه‌ورامی له ساڵی 1993 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه تا ئێستا خاوه‌نی 8 ئه‌لبووم و چه‌ندین كلیپه.