شه‌وئاهه‌نگێک لە “ساسبۆرگ”ی نەرویج
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٨ / ١٢ / ٢٠١٣ کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد له وڵاتی نۆروێژ به هاوکاری یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و ناوچه‌یه، شه‌وئاهه‌نگێکی ڕازاوه‌یان به بۆنه‌ی جێژنی کریسمس و سه‌ری ساڵی نۆیی ٢٠١٤ زایینی بۆ کوردانی دانیشتووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره لە شاری ساسبۆرگ پێکهێنا که به‌و شێوه به‌ڕێوه چوو؛
به‌خێرهێنانی به‌شدارانی شه‌و ئاهه‌نگه‌که له‌لایه‌ن مسته‌فا مورته‌زه‌وی، په‌یامی پیرۆزبایی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی و یه‌کێتی لاوان به بۆنه‌ی ساڵی نوێی ٢٠١٤ له لایه‌ن ژیلا حه‌جاج،
چه‌ند وه‌ته‌یه‌ک له لایه‌ن قادر عه‌زیزبێگی ـ به‌رپرسی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کوردی له نۆڕوێژـ
بروسکه‌ی پیرۆزبایی له لایه‌ن رێکخروای پارتی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌وه.
بابانوئێل واته کاک ئه‌نوه‌ر پوویا به چه‌ند قسه‌ی خۆش و به‌خشینی دیاری به مندالان، بۆنه‌که‌ی زیاتر ڕازانده‌وه.
به‌شی دووهه‌می ئه‌و ئاهه‌نگه، به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند شێرکۆ مه‌ریوانی و چه‌ند به‌شداربووی ده‌نگخۆش، وه‌ک سه‌یید حه‌سه‌ن کۆساری، ئه‌فشین خزری ، لوقمان تاریق و هونه‌رمه‌ند هێدی قادری و به شایی و هه‌ڵپه‌رکێی به‌شداران ڕازایه‌وه و تا دره‌نگانی شه‌و شایی و گۆڤه‌ند درێژه‌ی کێشا.
به‌شی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد
٢٨/١٢/ ٢٠١٣
بۆ بینینی سەرجەم وێنەکان کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە
Binini Wenakan Le Facebook