شلۆڤان پەشیمانە!

shlovan2
شلۆڤان گەنجێکی دانیشتووی وڵاتی نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە و لە چەند ساڵی ڕابروودا لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرام بە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆیی کۆمیدی و بڵاوکردنەوەی.دەنگدانەوەیەکی زۆری پەیداکرد و لە لایەن بەشێکی زۆری خەلڵک پێشوازی لێکرا.شلۆڤان ساڵی پار واتا ٢٠١٥ دوای سەردانێکی بۆ کوردستان و دوای ئەوەی لە گەڵ چەند کەسێکدا پڕۆژەیەکی پاک و خاوێن ڕاگرتنی کوردستانیان دا. ئەو پڕۆژەیە بە ناوی (شلە پاک) ناونرا و چەندین شوێنیان لە کوردستان خاوێن کردەوە،بۆ ئەوەی شلۆڤان بەردەوامی بدات بەو کارەی و زیاتر پێشی بخات سەردانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی کوردستانی کرد بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی شلۆڤان لە گەڵ چەند کەسایەتیەکی سیاسی لە کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شلۆڤان ڕەخنەی لێگیرا.لەوبارەیەوە ناوبراو لە پەیجی خۆیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون