شاجوانی كوردستان : هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی شاجوانیم تێدایه
فێنك محه‌مه‌د شاجوانی كوردستان ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی بۆ شاجوانپێویسته له مندا هه‌یه به‌ڵام پێده‌چێت كچی له‌من جوانتریش هه‌بێت.فێنك محه‌مه‌د شاجوانی كوردستان نوێترین پڕۆژه‌ی بۆ ئێن ئاڕتی ئاشكرا ده‌كات كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌نیازه هاوكاری چه‌ند خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ت بكات.سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا شاجوانی كوردستان خۆی به جوان ده‌زانێت ؟
فێنك محه‌مه‌د محه‌مه‌د ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی بۆ شاجوانێك پێویسته له مندا هه‌یه و ده‌شڵێت پێده‌چێت كچ له‌من جوانتر هه‌بێت.شاجوانی كوردستان ته‌مه‌نی 25 ساڵه و ده‌رچوی زمانی فه‌ره‌نسیه و دانیشتوی وڵاتی سویسرایه و له ئێستاشدا له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر داده‌نیشێت و له‌دوای بوونی به شاجوان له ساڵی رابردوودا تائێستا چوار پڕۆژه‌ی ئه‌نجامداوه .
NRT– به‌هێز عوسمان