سەعید کاکاوەندی بە کلیپێک یادی سەباح هەورامی دەکاتەوە!
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: نیسان 6, 2017 بۆچوون نەنووسراوە
گۆرانیبێژێکی لاوی لەکستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کلیپێک یادی مامۆستا سەباح هەورامی دەکاتەوە.گۆرانیبیژ سەعید کاکاوەندی خەڵکی لەکستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک خۆشەویستیەک و وەفایەک بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا سەباح هەورامی کلیپێکی بە ناوی “نەشمیل” ئەنجام داوە و هەروەها گۆرانیەکەشی بە زاراوەی هەورامی چڕیوە.وێنەگرتن و مۆنتاژی ئەم بەرهەمە لە لایەن زانکۆ فیلمی قەڵای جوانڕۆ بە خاوەنی کاک جەلیل کەریمی بۆ کراوە.هەروەها کاری موسیکی لە لایەن دەیوید نیازیەوەیە.جێگەی ئاماژە پێکردنە گرووپی هەڵپەڕکێی ئاسۆی سنە بە تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی جوان بەشداریان لە کلیپەکەدا کردوە.بەم زووانە کلیپەکە بۆ یەکەمین جار لە ماڵپەڕ و یوتوبی سەرقڵاوە بڵاو دەبێتەوە.