سبه‌ی له‌سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك سازده‌كرێت
سبه‌ی له‌سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ چله‌ی ماته‌مینی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و به‌ئه‌زموونی كورد هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو جیهاد دڵپاك سازده‌كرێت كه‌چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كۆچی دوایی كرد‌و جه‌ماوه‌ری هونه‌ری كوردی غه‌مبارو دلته‌نگ كرد به‌و كۆچه له‌ناكاوه‌ی ، له‌و باره‌یه‌وه كوڕی هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو حسێن جیهاد دڵپاك به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگیاند:سبه‌ی كه‌رۆژی چله‌ی كۆچ كردنی باوكمه‌و چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كرد به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاكی باوكم ئه‌نجام ده‌درێت له‌سلێمانی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ گیانی پاكی سبه‌ی به‌یانیه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌چین بۆ سه‌رمه‌زارو دواتر له‌وێوه به‌رێده‌كه‌وین بۆ هۆڵی ئاماده‌كراوی تایبه‌ت به‌مه‌راسیمه‌كه .ده‌رباره‌ی كات و به‌روارو شوێنی مه‌راسیمه‌كه ناوبراو زیاتر ووتی:سبه‌ی رۆژی پێنچ شه‌مه به‌رواری 7/11 كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی بۆ باوكم سازده‌كرێت ، شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ندانی كۆچ كردوو دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌نه‌خۆشخانه‌بوو له‌سلێمانی و دواتر بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی كرد له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌كات و ساتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌رۆژێكی له‌ناكاو كۆچی دوایی كرد‌و به‌كۆچ كردنی هونه‌ری كوردی له‌ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتوو و ده‌وری جوانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندو ئه‌كته‌ره به‌توانایه بێ به‌ش بوو ، ئا: شاخه‌وان شێخانی