ساڵیادی دامەزراندنی سەرقڵا

12sal2
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و ١٢ ساڵ پێش ئێستا ماڵپەڕی هونەری سەرقڵا دامەزرا.ماڵپەڕی سەرقڵا هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکوو ئێستا لەو ماوەی ١٢ ساڵەدا بەردەوام چالاک بووە و هەوڵی داوە بە پێی توانا لە بواری هونەری کوردیدا خزمەت بکات.لەو ماوەدا بێ لایەنە کاری خۆی کردوە و توانیویەتی هەموو ئەو بابەت و بەرهەمانەی بەدەستی گەیشتووە بێ جیاوازی بڵاوی بکاتەوە و ببێتە دەروازەیەک بۆ هەموو هۆگرانی هونەری کوردی.لە بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەڕی سەرقڵاوە پیرۆزبایی لە هەموو خوێنەران و هەموو ئەو کەسانە دەکەین ڕۆژێک لە رۆژان بە سەردانی کردنێک یان ناردنی بابەتێک لە گەڵ ئێمە بوون.بە هیوای ئەوەی بتوانین لە ساڵانی داهاتووشدا خزمەت بە هەموو ئێوەی بەڕێز بکەین.
دووبارە سوپاستان دەکەین
بەڕێوەبەرایەتی سەرقڵا.ئۆرگ

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون