ساڵڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی سەرقڵا.ئۆرگ

9sal2
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە بەرواری ٢٠٠٦/٢/٦ ماڵپەڕی هونەری سەرقڵا.ئۆرگ بە شێوەیەکی فەرمی دامەزرا.ئەمڕۆ ٩ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەم مالپەڕە تێپەڕدەبێت.زۆر خۆمان بە خۆشحاڵ و سەربەرز دەزانین لە ماوەی دروستی بوونی ئەم ماڵپەڕە هەتا ئێستا توانیومانە لە خزمەت ئێوە و هونەری کوردی بین.لێرەدا جێگەی خۆیە زۆر زۆر سوپاسی یەکە بە یەکەی هەموو ئەو دڵسۆزە ئازیزانەی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەگەر بە یەک دێڕیش بێت هاوکاری ئەم ماڵپەڕەیان کردوە.جێگەی باس کردنە ئەم ماڵپەڕە هەر لە سەرەتایی درووست بوونی تا ئێستا سەربەخۆیانە لە بواری هونەری کوردیدا کاری خۆی کردوە.بە پێویستی دەزانم جوانترین و بۆنخۆشترین چەپکە گووڵ پێشکەش بە هەموو ئێوەی ئازیز و دڵسۆز بکەم بەم بۆنەوە.هیوادارم بتوانین هەر وەک ڕابردوو لە خزمەت ئێوەی ئازیز بین و ببین بە پێگەیەکی بڕوا پێکراو لە لای هەموو ئێوەی دۆستان.
جارێکی دیکە پیرۆز بێت!
لە گەڵ ڕێزم
ئازاد نادری
بەڕێوەبەری ماڵپەڕی سەرقڵ.ئۆرگ

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون