سازکردنی جەژنێک بۆ دەرچوانی قۆناغی دوا ناوەندی لە کارلستاد

studentfest2
یەکێتی لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید.ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو بە سازکردنی شەو ئاهەنگێک بۆ قوتابیانی قۆناغی دوا ناوەندی لە شاری کارلستاد پیرۆز کرد.دوابەداوی دەست پێکردنی بەرنامەکە و بەخێرهێنانی میوانان لە لایەن پێشکەشکارەوە بەڕێز حەکیم عەلیپووڕەوە و بانگێشکردنی کۆڕی سروودی یەکێتی لاوان لە کارلستاد بۆ خوێندنی سروودی ئەی ڕەقیب و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
پاشان پەیامی کومیتەکانی حیزب و یەکێتیەکانی لاوان، ژنان و یەکێتی کوردان لە شاری کارلستاد لە لایەن بەڕێز موختار پاڵانیەوە پێشکەش کرا.
هەر لە درێژەی شەو ئاهەنگەکە جیاوازتر لە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ چەندین یاری و سەرگەرمی بۆ بەشداربووان ساز کرا و بوە جێگەی خۆشی هەموو لایەک.پاشان شەوەکە درێژەی خایاند و ئامادەبووان بە شایی و هەڵپەڕکێ زیاتر شەو ئاهەنگەکەیان ڕازاندەوە.
بە سوپاسەوە کومیتەی یەکێتی لاوان لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید.

هەموو وێنەکان لیرە ببینە




Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون