روونکردنەوەیەکى گرنگ و هونەرى بۆ کورد فۆکس،خاتوو چنار و باوان رزگار
گۆرانى کوردستان که هۆنراوەى اسماعیل خورمالٓى شاعیرەو که له ٢٠٠٨ خاتوو چنار به ئاوازیٓکى جیا وتویەتى هەرچەنده من لەگەلٓ ئەوەدانیم هۆنراوەیەک دووجار بکریٓته گۆرانى بەلآم به هەموو شتیٓکى پیرۆز ئاگادارى ئەوه نەبووم دەنا هەرگیز نەم دەوت ، پاشان من له رۆژى به خاک سپاردنى شیٓرکۆى مەزن له پارکى ئازادى رەزامەندى کاک اسماعیلم وەرگرت که بینیم بەلآم ئیٓستاش که وتومه تکایه با ئاگادارى جیاوازیەکان بن که دەیخەمه روو بۆ ئەوەى جاریٓکى تر که رەخنەتان گرد به پڕ زانیاریەوه قسه لەسەر بابەتەکه بکەن تکایه.هەردوو ئاوازەکه مۆدی فریجی یان کوردن من له سەر دەنگى(لا) وتومه و چنارخان له(دۆ) وتویەتى،ریتمى ئەوەى چنارخان مارشه واته سرودى نیشتمانى یان شۆرٓشگیٓرى بەلآم ئەوەى من وتومه ریتمى ( bolyroye) یه واته بۆ وەسف کردن و خۆشەویستى گونجاوه ئەم زانیاریانەم له گەوره هونەرمەنیٓکى کورد وەرگرتوه هەرچەنده له بوارەکەدا شارەزایم هەیه بەلآم هەر جورئەتى ئەوەم نەبوو وەک جەنابتان له خۆمەوه خەلٓک بکەم به دز. با یەک زانیارى ترت پئ بلیٓم ئەى ئەو کەسەى ئەو ستافه به دز ناودەبەن ئەو کلیپه له لایەن کاک هیواى زەکەریایى مۆنتاجى کردوه که له ئاسۆ سات بەریٓزیان بیٓژەرن به بئ بەرامبەر بۆى مۆنتاژ کردم. بۆ زانیاریت گۆرانى فاتیکان له ئاوازى م. صلاح رۆوفه و هۆنراوەى د. فەرەیدونه له سەرەتاى ٩٠ کردمانه بەرهەمیٓکى جوان بەلآم لەم دواییانەدا کاک هەلٓکەوت زاهیر کردویەتى به ئاوازیٓکى تر پیٓم وابیٓت بۆ خاتو لۆکه یان خوشکەکەى که پەیوەندیمان به شاعیرەکەوه کرد به رەزامەندى جەنابیان پیٓى دابوون و هیچمان پئ نەکرا که ئەو راستیەمان زانى واته منیش رەزامەندى شاعیرەکەیم وەرگرتوه ئەوجا بلاوم کردۆتەوه. ده فەرمون گوئ شل بکەن بۆ ئەم دوو ئاوازه بزانن تا چەند له یەک ئەچن؟بۆ گوئ گرى جئ دیٓلٓم بریاربدات بەلآم ئەو کات داواى لئ بوردنیٓک قەرزارى برام.