دەرهێنەر (بڕوا تەها) هەڕەشەی خۆسوتاندن دەکات
ووڵاتیک ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ۲ فلیمی پرۆفیشناڵ نه‌بیت چۆن ڕیگا به‌خۆی ده‌دات ڤیستیڤاڵیکی نیوده‌وڵه‌تی فیلم ساز بکات وگه‌وره‌ترین بودجه‌شی بۆ ته‌رخان بکات که بودجه‌که ٦ هینده‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر له ۲۰ کۆمپانیای ناوخۆیی هه‌ریمی کوردستان سپۆنسه‌ری ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ی هه‌ولیر ده‌که‌ن که ده‌یان ئه‌ستیره‌ی هالیوود و بالیوود وئه‌ستیره‌ی ووڵاته‌کانی تر به‌شدار ده‌بن ئه‌مه‌وی ئه‌وه بزانم ئه‌مه چی فه‌خامه‌تیکی تیایه؟له کاتیکدا منداڵانی فه‌قیر و هه‌ژاری ووڵاته‌که‌م به‌سه‌رما وگه‌رما ونه‌بوونی ونه‌داری کولیژی سینه‌ما و کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کان و به‌شی ڕاگه‌یاندن ته‌واو ده‌که‌ن و بڕوانامه به‌ده‌ستده‌هینن به‌ڵام یان ده‌بیت له سووچی ماڵه‌وه دابنیشن له‌به‌رئه‌وه‌ی که دانامه‌زرین یان ده‌بیت کاریک بکه‌ن پیچه‌وانه‌ی بڕوانامه‌که‌ی خۆیان بیت ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی کووشتنی ئه‌و هه‌مو لاوه به‌هره‌مه‌نده‌یه نامه‌وی له‌م نووسینه‌دا باسی تاکه که‌س بکه‌م به‌ڵام یه‌که‌م ده‌رهینه‌ری کورد بووم داوام له سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان کرد نیچیرڤان بارزانی رۆڵی ئه‌کته‌ر له فیلمه‌که‌مدا بگیڕیت به‌ڵام نه‌ک وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه به‌وه‌ی که به‌شدار نابیت له فیلمه‌که‌دا به‌ڵکو ئازاد ئه‌رگوشی ڕاویژکاری نیچیرڤان بارزانی که به ئیمیڵ په‌یوه‌ندی پیوه کردبووم وداوای کورته‌یه‌کی کردبوو له فیلمه‌که به‌ڵام نه‌یهیشت جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت بابه‌ته‌که‌ش ببینیت به‌ڵام له کاتیکدا که ده‌یان و هه‌زاران به‌ڵگه‌ش هه‌یه که ئه‌کته‌ر و ده‌رهینه‌روهونه‌رمه‌ندی بیانیان به ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار بانگهیشتی کوردستان کردوه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌کردن نیه له‌سه‌ر کووشتنی ئیمه‌ی لاو له ناو دام‌و ده‌زگاکانی هه‌ریمی کوردستاندا هه‌میشه باسی سلسله‌ی مراجعات ده‌که‌ن گوایه هیچ ده‌زگایه‌ک بۆی نیه به‌سه‌ر ده‌زگایه‌کی تردا باز بدات ئه‌ی بۆ مانگیک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایان پاریزگاری هه‌ولیره‌وه بڕی ۸٥ ملیۆن دینار بۆ شانۆگه‌ری مه‌م و زین خه‌رج کرا ئه‌مه بازدان نیه به‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان‌دا پاره خه‌رجکردن بۆ ئه‌کته‌ران و هونه‌رمه‌ندانی باکور و رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستان خه‌رج ده‌کریت بۆ هه‌مو ڤیستیڤاڵه‌کانی جیهان ده‌یاننیرن به‌ڵام له کاتیکدا هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهینه‌رانی باشوری کوردستان به تایبه‌تی گه‌نجه‌کان ماف و توانای ئه‌وه‌یان نیه فیلمیکی ۱ خوله‌کیش به‌رهه‌م بهینن یه‌که‌م جار وه‌رن ڕۆڵه‌کانی باشورتان تیر بکه‌ن ئه‌و کات بڕۆن برازاکانی باکور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا تیربکه‌ن من له وڵاتی فینله‌ندا ئه‌ژیم سه‌ردانی به‌رپرسیکی باڵای هه‌مو هونه‌رمه‌ندانی فینله‌ندام کرد ۲ پرسیارم ئارسته کرد پرسیاری یه‌که‌م ـ وتم بۆچی تا ئیستا که‌ناڵیکی ئاسمانیتان نیه پیکه‌نی و له وڵامدا وتی ـ ئیمه وڵاتانی جیهان له زمانه‌که‌مان تیناگات بۆچی ئه‌و بودجه‌یه گه‌وره‌یه له که‌ناڵیکی ئاسمانی‌دا خه‌رج بکه‌ین پرسیاری دووه‌م ـ بۆچی ڤیستیڤاڵی فیلمی ساڵانه ئه‌نجام ناده‌ن له فینله‌ندا چونکه وڵاته‌که‌ی له ساڵیکدا ٥ جار فیلم ئه‌نجام ده‌دات له وه‌ڵامدا وتی ـ ئیمه کاتیک ئه‌و ڤیستیڤاڵه ئه‌نجام ده‌ده‌ین که خاوه‌نی ٤ فیلمی سینه‌مایی جیهانی بین ئیمه به مۆبایلی نۆکیا فینله‌ندامان به هه‌مو جیهان ناسان
من وه‌کو بڕوا ته‌ها به حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانی ڕاده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر به هونه‌ری کوردی‌دا نه‌چنه‌وه ده‌ستی ئه‌و هه‌مو گه‌نجه فه‌قیر و هه‌ژاره‌ی کوردستان نه‌گرن بۆ به‌رهه‌م هینان ئه‌وا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له به‌لجیکا له به‌رچاوی هه‌مو میدیاکانی ئه‌وروپا داواکان بڵاوده‌که‌مه‌وه قه‌سه‌م به پیرۆزی ئاڵای کوردستان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی یه‌کیتی ئه‌وروپا خۆم ده‌سووتینم و خۆم ده‌که‌م به قوربانی بۆ ئه‌و هه‌مو گه‌نجه فه‌قیر و هه‌ژاره‌ی کوردستان.