دڵنیا ڕەزازی “کە شەو دادێ” ی بڵاوکردەوە
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: شوبات 14, 2017 بۆچوون نەنووسراوە
دڵنیا ڕەزازی دوای چەند ساڵێک دابڕان لە بەرهەمی هونەری ئەمڕۆ لە ڕۆژی دڵاندا بە ڕۆژی ڤالانتاین ناسراوە نوێترین کلیپی خۆی لەژێر ناوی کە شەو دادێ بڵاوکردەوە.بەرهەمی کە شەو دادێ لە ئاواز و هۆنراوەی موحسن حوسەینپووڕە و کاری دابەشکردنی موسیکی لە لایەن پێدرام شەهلایی و فەرهاد حوسەینپووڕەوە بۆ ئەنجام دراوە.جێگەی باس کردنە دڵنیا ڕەزازی کچی هونەرمەندان ناسر ڕەزازی و کۆچکردوو مەرزیە فەریقیە.لە دوای کۆچی هونەرمەند مەرزییەوە ئەمە دووەم کلیپی دڵنیا ڕەزازیە.