دڵشاد محەمەدی بیری “یارەکە”ی دەکات

delshad.new1
هونەرمەندی دەنگ خۆشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی کرماشان دڵشاد محەمەدی بە بەرهەمێکی نوێوە هاتەوە لای گوێگران و ئاشقانی دەنگی خۆی. بەرهەمی “یـــــــارەکەم” بەرهەمێکی نوێی هونەرمەند دڵشادە و بەم گۆرانییە یادی یارەکەی دەکات. ئەم بەرهەمە لە ئاوازی هونەرمەند دڵشاد محەمەدی خۆیەتی و هۆنراوەی لە لایەن بەڕێز عەلی پاڵانیەوە بۆ دانراوە هەروەها کاری موسیکی لە لایەن موسیکژەنی بەتوانای کورد بەهمەن قەنبەری لە ستۆدیۆکەی خۆی لە وڵاتی سوید بۆ بە ئەنجام گەیەنراوە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون