دڵدار جاف: تاکەی سەرقـڵا وە خـۆم ئـەدەی دەرد

mohamadpalani02
سڵاولە سروشت شاخـوودولووهـەرد
تاکەی سەرقـڵا وە خـۆم ئـەدەی دەرد
خۆم من لە غوربەت عەشقی سەردانم
تامەزرۆیی زیـارەت دێکەی هووانم
زیارەتێ بکەم هەم دەشت هەم شاخت
خـەم لام بار ئـەکا بـەرزە دەمـاخـت
زۆرم پێ خۆشە سەرقڵای سەر بەرز
وێـنەت دەبـیـنم شاخـوو دۆڵـوو ئەرز
خۆزگە کەی ڕۆژێ بـێمەوە سەردان
سەردان هوان بکەین لەگەڵی خزمان
بڕۆینە سەرپێڵ کـرن یـان ڕێـژاو
یان لە کانی کەڵ بخویـن کەمێک ئاو
لە سەر داڵەهۆ سەیرکەین گشت دیار
شەرت بێ ئەی وەتەن لێت نەبم بێزاز
چونکە پەروەردەی ئەو زەیـدووخاکەم
خاوەن پیاو جاکوو خیر خوازو چاکەم
بـەڵام ئـاخ چیبکەم پیاو ماقوڵان مـرد
گشت لە غوربەتدا زۆرزو کۆچیان کرد
بە زۆر ڕەوانـەی خـاک ئـەنبار کرایـن
بـۆ لە ناو چـون مـان بۆ ئەنبار بـرایـن
کـەوتـینە دەستـی پیـاوێ نـەزان کـەر
ئەنباربۆم خەڵکەم وەك ڕۆژی مەحشەر
بەهەوڵوو هیممەت گشت پـیاوجـاکانـی
چـوینە لای سەلـیب بـەم خەڵکەی زانی
دلدار جاف سوید ٢٠١٥/٩/٣٠

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون