درامایەکی کوردی بەڕێوەیە

soma2
له‌نوێترین كاره‌ هونه‌ریه‌كانی خۆیدا، كۆمپانیای مه‌ستی فیلم له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی زنجیره‌ درامایه‌كی نوێیه‌ به‌ناوی (سۆما) كه‌ ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ له‌ نوسینی عه‌لی سه‌بری وئاماده‌كردن وسیناریۆی كاوه‌ ئه‌حمه‌د میرزا و ده‌رهێنانی فواد جه‌لال ره‌شیده‌.هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵای خه‌یات لێپرسراوی راگه‌یاندنی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم به‌ (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: چیرۆكی زنجیره‌ دراماكه‌ باس له‌ئێستا ده‌كات و نزیكه‌ی 30 زنجیره‌ی 45 خوله‌كیه‌ و له‌ناوشاری سلێمانی وێنه‌ی ده‌گیرێت و ئێستا له‌سه‌ره‌تای وێنه‌گرتن دان، دراماكه‌ش به‌رهه‌می كۆمپانیای مه‌ستی فیلمه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م عه‌بدوڵای خه‌یاته‌ و له‌نواندنی هونه‌رمه‌ندان (زاهیر عه‌لی، نه‌هرۆساڵح ده‌لۆیی، سۆران ئه‌كره‌م، هێرۆ جه‌واد، عه‌بدوڵای خه‌یات، عه‌دنان محه‌مه‌د، رێكه‌وت محه‌مه‌د و شڤان كاوه‌)و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌یه‌.
راشیگه‌یاند: وریا گوڵزاریان كاری وێنه‌گرتن بۆ كیومه‌رس ودێبه‌ر عومه‌ر كاری رووناكی بۆئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێمن نه‌وزاد و هیران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی كاره‌ هونه‌ریه‌كان ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌دوای ئه‌م زنجیره‌ درامایه‌ش به‌رهه‌مێكی نوێی درامایان ئاماده‌یه‌و له‌دوای ئه‌م كاره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ به‌رهه‌م هێنانی.

سەرچاوە
خەندان

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون