حکومەت داوایەکی “ناسر ڕەزازی” ڕەتدەکاتەوە
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: كانونی دووه‌م 26, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
ناسری ره‌زازی هونه‌رمه‌ند رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ره‌تكردووه‌ته‌وه بۆ هاوكاریكردنی بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری.ره‌زازی به ماڵپه‌ڕی “ئێن ئارتی” راگه‌یاند ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوایه‌كی پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكه‌ن بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه.هه‌روه‌ها وتی “پێیان وتم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری كوردانی رۆژهه‌ڵات ناكه‌ین”.ره‌زازی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هونه‌رمه‌ندانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه پێیان وتراوه كه خۆیان ماندونه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئه‌وان به‌دڵنیان نه‌بێت كه‌ناڵه‌كانی باشوری كوردستانیش بۆیان بڵاوناكه‌نه‌وه.
هێرش قادر: هه‌ولێر