تازەترین کلیپی عوسمان هەورامی

osmanhawramy2
هونەرمەند عوسمان هەورامی یەکێکە لەو کەڵە هونەرمەندانەی کورد و بەتایبەت ناوچەی هەورامان زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی بە هونەری کوردی کردوە.مامۆستا عوسمان بە دەتوانرێت بوترێت بە سەدان بەرهەم و گۆرانی خۆی هەیە، و لە ڕابردوودا لەبەر کەمی و نەبوونی ئامێرەکانی دەنگ تۆمارکردن و ئەر‌شیڤ کردن بەرهەم گەلێکی زۆری نەتوانراوە تۆمار بکرێت و ببێتە کۆڵەکەیەکی گرنگی هونەری موسیکی کوردی.لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا مامۆستا عوسمان هەندێک لەو بەرهەمانەی خۆی بە شێوەی کلیپ تۆمار و بڵاوکردۆتەوە چەندین کەسی دڵسۆز کاری باشیان بۆ کردوە.لە چەند ڕۆژی ڕابروودا کلیپێکی نوێی بە ناوی لایە لایەکەو بە شێوەی کلیپ هاتە بڵاوکردن. ئەم بەرهەمە لە لایەن زانکۆ فیلم بە خاوەنی کاک جەلیل کەریمی لە جوانڕۆ تۆمار کراوە.ئیمەش وەک ماڵپەڕی سەرقڵا بۆ یەکەم جار بڵاوی دەکەینەوە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون