بە کۆڕێکی شیعری (سارا عومەر) سیمیناری ساڵانەی سەنتەری ژنان دەستیپێکرد
سیمیناری ساڵانەی سەنتەری ژنانی باژێڕی ئۆدنسا لە دورگەی فیونی وڵاتی دانیمارک ئەمساڵ خواستیان سارا عومەر ئامادەیی هەبێت لەلایان بۆ سازدانی سیمینارێک. ئەویش هەڵی بژارد سەرەتای سیمینارەکە بە کۆڕێکی شیعری دەستپێبکات و دواتر شرۆڤە و لێکۆڵینەوە و زانیاری ببەخشێت سەبارەت بە سیستمی سیاسی وڵاتی دانیمارک و لە دوایشدا بە پرسیاری ئامادەبووان و وەڵام کۆتایی پێهات. هەروەها سەنتەرەکە میوانێکی زۆری بانگهێشت کردبوو، کە هەر یەکەیان و لە ڕەگەز و شوێنی جیاوازی دونیاوە هاتبوون و ئێستا دانیشتوی وڵاتی دانیمارکن. هەڵبەت ئەم سیمینارەش وەک سیمینارەکانی تری سارا عومەر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و جێگەی ڕەزامەندی ئامادەبووان بوو. دواتر خاتوو پرشنگ، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، زیاتر سیمینارەکەی بە خوانێکی مەکسیکی و هاوکارە موزیسیانە مەکسیکییەکانی ڕازاندەوە. لەگەڵ ڕێزی بەڕێوەبەرانی پەڕەی فەیسبووکی سارا عومەردا