بەهمەن قوبادی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی نێلسۆن ماندێلا دەكات

behmen2
سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ عەباس غەزالی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاكسپاردنی نێلسۆن ماندێلا دەكات.
بەهمەن قوبادی كە یەكێكە لە بانگهێشت كراوانی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی ئەفسانەی خەبات دژی ڕەگەزپەرەستی و سەرۆك كۆماری پێشووی ئەفریقیای باشوور نێلسۆن ماندێلا، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ بەرهەمهێنەری سینەمای كوردستان و نوێنەری خولی چوارەمی پەڕڵەمانی هەرێمی كوردستان عەباس غەزالی و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییەكانی ناوداری كەلتووری، هونەری، سیاسی و … جیهان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی نێلسۆن ماندێلا دەكات كە ڕۆژی یەكشەمە 15ی كانوونی یەكەم / دیسەمبەری 2013 لە گوندی “كۆنۆ” شوێنی لە دایكبوونی ماندێلا بەڕێوەدەچێت.

چكۆلەبە و ئەویندار، كە ئەوین ڕێوڕەسمی گەورەكردنەوەت دەزانێت (ماندێلا)

“كۆنۆ” زێدی ماندێلایە. ئەو لە تەمەنی بەساڵاچووییدا هەر لەو شوێنە دەژیا. هەر لەم گوندە مۆزەخانەیەك بە ناوی ماندێلا كراوەتەوە كە ڕۆژی شەمەوە مەشخەڵێكی ئاگر لە بەرانبەریدا هەڵدكرا تا وەكوو ئەندێشە هەرمانەكانی دابگیرسێت. هەروەها ڕۆژی دووشەمە 16ی كانوونی یەكەم / دیسەمبەری 2013 پەردە لەسەر پەیكەرەی نێلسۆن ماندێلا لادەدرێت. ئەم ڕۆژە هەموو ساڵێك لە ئەفریقیای باشوور بە ناونیشانی “ڕۆژی ئاشتی” جەژن دەگیرێت كە رێبەری كۆچكردووی ئەم وڵاتەش هەموو ساڵێك تیایدا بەشداری دەكرد.
نێلسۆن ماندێلا یەكێكە لە رێبەرە خۆشناوەكانی مێژوو، ئەو سەمبول و ئەفسانەی سەردەمی هاوچەرخە. ماندێلا ساڵانێكی زۆر لە تەمەنی خۆی لە ڕێگای خەبات دژی ڕەگەزپەرەستی و بەدیهێنانی مافەكانی شارستانیی ڕەشپێستەكان لە ئەفریقیای باشوور تەرخانكرد. ئەو وەكوو یەكێك لە نموونەكانی خەباتی شارستانییەت لە جیهان پێناسە دەكرێت. زۆربەی خەڵك ئەو لە تەنیشت كەسایەتییە گەورەكانی جیهان لەوانە: ماهاتما گاندی، مارتین لێتێر كینگ، ئانگ سان سووكی لە ڕیزی رێبەرانی خەباتی “پارێز لە توندووتیژی” دادەنێین.
بەڵام ئەوەی ماندێلای هەرمان كرد 27 ساڵ مانەوە لە بەندیخانە نەبوو، بەڵكوو بە جێهێشتنی دەسەڵات لە لووتكەدا بوو. چونكە ئەو عاشق بوو … بەڵێ ئەو ئەوینداری ئازادی نەتەوەكەی بوو و هەر ئەو ئەوینەش ئەوی گەورە بەڵكوو تا هەتاهەتایە هەرمان كرد.
نێلسۆن ماندێلا شەوی پێنجشەمە 5ی كانوونی یەكەم / دیسەمبەری 2013 لە شاری ژووهانسبورگ گەورەترین شاری ئەفریقیای باشوور كۆچی دوایی كرد.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون