بەشداری کوردان لە ڤیستیڤاڵی ساڵانەی یوتوبۆری

grupinewroz2
ڤیستیڤاڵی ساڵانەی هامارکولەن (Hammarkullen) لە یوتوبۆری وڵاتی سوید هەموو ساڵیک لە رۆژەکانی ئاخری مانگی پێنج ڤیستیڤاڵێکی هونەری بۆ نەتەوەکانی شاری یوتۆبۆری بەڕێوە دەچیت.ئەم ساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو نەتەوەی کوردیش بە ٢ گرووپی هەڵپەڕکێ بە ناوەکانی (هونەرە جوانەکان و نەورۆز) بەشداریان کرد لەو ڤیستیڤاڵە.بەڕێز سەردەشت شەمێرانی سکرتێری کۆمەڵەی کوردی لە یوتوبۆری بە ماڵپەڕی سەرقڵای ڕاگەیاند خۆشبەختانە وەک کورد توانیمان لەو ڤیستیڤالە بەشداری بکەین و کلتوور و هونەری خۆمان بە نەتەوەکانی دیکە ئاشنا بکەین.جێگەی باس کردنە هەموو ساڵێک گرووپە کوردیەکان لەو ڤیستیڤاڵە لە پلەی یەکەم دان و چاوەڕوان دەکرێت ئەمسالیش وەک ساڵانی ڕابردوو کورد لەو ڤیستیڤاڵە پلەی یەکەم لە سەر ئاستی ٣٠ نەتەوەی جیاواز بەدەست بهێنێت.بۆ بینینی زیاتری ئەو هەڵپەڕکێیانە کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆمان ئامادە کردوە پێشکەشی دەکەین بە هەموو ئێوەی خوێنەران.

Grupi Newroz "Halparke" Le Göteborg-Swed by serqela

Halparkey Grupi "Newroz" Le Göteborg هەڵپەڕکێی… by serqela

ببوورن لەبەر زۆری وێنەکان ناتوانین لێرە هەموویان بلاو بکەینەوە تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە.
بەستەری وێنەکان

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون