بەسەرکردنەوە هونەرمەندان لە سلێمانی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: تشرینی دووهم 1, 2015 بۆچوون نەنووسراوە
هونەرمەندان (جەزای ساز،مستەفا ئەحمەد،عومەری کەریم ئاغا و بەرزانی قالەی حەلوز) بە نوێنەرایەتی کەسیکی دڵسۆزی هونەرمەندان سەردانی چەند کەسایەتیەکی دیاری شاری سلێمانیان کرد و چەپکە گوڵی وەفاداری و خۆشەویستیان بەو کەسایەتیانە بەخشی.جێگای باس کردنە ئەو هونەرمەندانەی بەسەرکراونەتەوە بەڕێزان (حاجی مەکی و عەلی نوری) یە کە ماوەیەکە باری تەندروستیان ناجێگیرە.ئێمەش لە ماڵپەڕی سەرقڵا دەست خۆشی لەو بەڕێزانە دەکەین و هیوای ساغ و سەلامەتیش بۆ هونەرمەندان (حاجی مەکی و عەلی نوری) دەخوازین.