بەرنامەی (Kurdistan Got Stars) لە سوید پێشکەش دەکرێت

kurdistangotstars1
بەرنامەی “Kurdistan Got Stars” بەرنامەیەکی هونەری هاوشێوەی ئایدل “Idol” بیرۆکەی بەڕێز ئومێد پیانوە و ماوەی چەندین ساڵە کار بۆ ئەم پڕۆژە گەورەیە دەکات.ئومێد پیانو بە سایتی سەرقڵای ڕاگەیاند ئەم کارە هونەریە بۆ ئەو گەنجانەیە دەنگیان خۆشە و ئەیانەوێت بە شێوەیەکی زانستی ببن بە گۆرانیبێژ و لە داهاتوودا خزمەت بە هونەری کوردی بکەن.
ئەم بەرنامە لە لایەن لیژنەیەکەوە کە پێکهاتووە لە چەند هونەرمەند و مامۆستایەک هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەو دەنگانەی لەو بەرنامەدا بەشدار دەبن. بەرنامەی “Kurdistan Got Stars” لە وڵاتی سوید و شاری ستۆکهۆڵمەوە پێشکەش دەکرێت و ئەو لاوانەی لەو بەرنامەدا بەشدار دەبن بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕن و ئەو ٣ لاوەی سەرکەوتوو بێت بە چەندین شێوە هاوکاری دەکرێت بۆ نموونە بەرهەم هێنانی ئالبوومی گۆرانی،سەفەر یان پارە خەڵات دەکرێت.
جێگەی باس کردنە خولی دووەمی بەرنامەکە لە ڕیکەوتی 13/12/2015 لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت.

omedpiano1
kurdistangotstars3

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون