بڕوا تەها داوای لێبوردن لە حکومەتی کوردستان دەکات

brwa2
دەرهێنەر بڕوا تەها ماوەیەک پێش ئیستا لە پەیامێکی دا لە فەیسبووک بڕیاری دا لە داخی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بسوتێنێت.دوای چەند ڕۆژێک بەسەر پەیامەکەیدا ناوبراو دوای لێبوردنی لە حکومەت کرد و پەشیمان بوونەوەی خۆی ڕاگەیاند لەوەی کە خۆی بسوتێنێت.دەقی ئەو پەیامە لێرە بخوێنەوە کە بڕوا تەها داوای لێبورن لە حکومەت دەکات.
بڕوا تةها / داواى لێبوردن له‌ حكومه‌ت ده‌كات
حكومه‌ت گیان کاتێك وتم خۆم ئه‌سوتێنم بێ ئه‌قڵ بووم ، پێم وابوو ئێوه‌ مافى ميلله‌ت ده‌خۆن ، پێم وابوو ئێوه‌ گه‌نده‌ڵن 3 هه‌زار هاوڕێم هه‌يه‌ هه‌موويان هاو هه‌ڵوێستم بوون جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكى ترى زۆر دواتر خۆم نه‌سوتان وتم با بزانم ئه‌مانه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵمن بۆ كارێكى باشتر له‌گه‌ڵمن هه‌ستام به‌پاره‌ى گیرفانم سایتێکم دانا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌ ئێوه‌ ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵ به‌خۆشمه‌وه‌ ده‌نگ بده‌ين به‌ڵام له‌ ماوه‌ى 48 كاتژمێر 120 که‌س ده‌نگیاندا و 25 که‌س كۆمێنتيان نووسى بۆيه‌ منيش سايته‌كه‌م داخست و لێره‌وه‌ ده‌ڵێم داواى لێ بوردن ده‌كه‌م به‌خوا تاوانى ئێوه‌ نيه‌ تاوانى ئێمه‌ى ميلله‌ته‌ ته‌نها قسه‌ين و ڕه‌خنه‌گرین هيچمان پێ ناكرێ ئێوه‌ تاجى سه‌رى ئێمه‌ن ده‌ستتان خۆش بێت نه‌ هونه‌ر عه‌يبى هه‌يه‌ و نه‌ وڵات فيستيڤاڵ ئه‌نجام بده‌ن ساڵى 1 جار نا 100 جار ..
تێبینی / سوپاس بۆ ئه‌و 120 كه‌سه‌ى ده‌نگیاندا .

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون