بــــناری چۆپی بڵاو دەبێتەوە

chopi.bnar.2
بەبۆنەی نەورۆزەوە هونەرمەند چۆپی بۆچەند کۆنسێرتێك گەڕاوەتەوە کوردستان ، هەر لەم سەردانەیدا پێی ڕاگەیاندیین کەئەلبومە نوێیەکەشی بڵاودەکاتەوة ، چۆپی بة( ) ووت: رۆژی 19-4-2017 ئەلبوومی نوێم لەهەموو پێگە ئۆنلاینەکانی وەکو: Spotify و Google Play بەردەست دەبێت و بەشێوەی CD لەهەموو بازاڕەکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە ، لەڕۆژەکانی ناوەڕاستی مانگی نیساندا ئەلبومی بناربڵاودەبێتەوە ، ئەو ئەلَبومە لە ١٣ تراك پێکهاتووە،گؤرانييةکانی زۆربەیان لەئاوازی هونةرمةند بورهان موفتییە، ئەو ئاوازدانەرەی کەدەستی منی گرت بۆ ناو هونەری کوردی، تەمەنم ١٦ ساڵبوو دەستم بەگۆرانی وتن کرد، ئەو هونەرمەندە بەڕێزە پایەبەرزە ڕێپیشاندەری من بوو، بەتایبەت لەئەلبوومی یەکەم و دوهەممدا، ئێستةش ستایلی ئەم ئەلَبومەم هەر هەمان ستایلی سەرەتامە ، هیوادارم بەدڵتان بێت.
لەئێستةوە دەتوانن گۆرانییەکانی ئەلبومی بنار لەبەرنامەی iTunes (https://itunes.apple.com/album/id1220739273?ls=1&app=itunes)بەدەستیبهێنن و، داونلۆدیان بکەن.
لە ئەلَبوومەکەی ئەمجارەیدا میوزیك و گۆرانییەکانی هونەرمەند چۆپی جیاوازن ، ریکۆردێکی تەواو مۆدێرنیان بۆ کراوە ، لەسەر شێوازی ئەلَبومی یەکەم و دوهەمییەتی.
پێمان باشبوو وةك وشة هەندێك هونەرمەند چۆپی بدوێنیین لەسەر چالاکێکانی ئەم دواییەی،خۆشبەختانە ئەو بوارەمان بۆ ڕەخسا.
ئەم نەورۆزەتان چۆنبوو؟ هیچ کارو چالاکییەکی ئەوتۆتان هەبوو؟
چۆپی/ پێش نەورۆز لەئەوروپا و لەکەنەدا بووم بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێك، یەك ڕۆژ پێش نەورۆز دوای تەواو بوونی کۆنسێرتی ستۆکهۆڵم یەكسەر گەڕامەوە بۆ کوردستان و لەئاهەنگی نەورۆزی هەولێر بەشدارییم کرد کە لەپارکی شانەدەربەڕێوەچوو، ٣٢ کاژێر نەنوستم و هەر لەگەشت و کۆنسێرتدا بووم، بەڵام خۆشبەختانە چەند کۆنسێرتێکی سەرکەوتوو بوو، بە ئەنجامی کۆنسێرتەکان و گەرم و گوڕی هۆگرانم حەسامەوە، سوپاسی ئەو جەماوەرە بەڕێزە ئەکەم.
بەڕێزتان هونەرمەندێکی ناوداری کوردن لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان ناوبانگتان هەیە، ئێستة دەبینیین لەڕوداو پێشکەشکاری بەرنامەی (چۆپی و چارە)ی، ئەمە کارێکی گران نییە دوو پیشە لەیەك کاتدا، ئایە ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر ئارامی و تەندروستی تۆ نییە؟
چۆپی/ زۆربەی هونەرمەندانی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی کاری پێشکەشکاریش دەکەن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئایە من پێشکەشکارێکی سەرکەوتووم یان نا؟ وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ بینەران و ئێوە بە جێدەهێڵم، بەرنامەی (چۆپی و چارە) بینەرێکی یەکجار زۆری هەیە ، بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەگاتە دەستم، پێم وایە خەڵکێکی زۆر پێیان وایە کەتوانیومە خزمەتێکی میدیای کوردی بکەم، هەر کاتێك ببینم کەخەڵکی بەرنامەکەی منی بە دڵ نییە ، ئەو کاتە بێ سێودوو لێی دەوەستم، بەڵام تائێستة بەرنامەیەکی سەرکەوتووەو بینەرێکی یەکجار زۆری هەیە.
شاخةوان شيَخانى

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون