ئەو پیاوە مەزنەی کە بە بیستنی دەنگی هەست و دڵ و دەروونم دەهەژێنێ

kazhal.naqshbandi2
پێشەکیەکی کورت بۆ خوێنەرانی هێژا و ئەو پیاوە مەزنەی کە بە بیستنی دەنگی هەست و دڵ و دەروونم دەهەژێنێ باوکم.

ئەزیزانم لەگەڵ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئەم هەڵوێستەدا، وا هەست بکەن پارچەکانی دڵی مرۆڤێک یان با بڵێم ئافرەتێک دەخوێننەوە، چونکە شیعر ڕاستگۆترین وێنەی دڵی مرۆڤە، بۆیە بە تێڕوانینێکی واقیعیانەو سۆزێکی ناسک لێک دانەوەی بۆ بکەن نەک بە بیرێکی تێژ، بۆ ئەوەی بە یەک بگەین، چونکە ئەم هەڵوێستە زادەی دڵ و هزر و هەستی كچێکە بۆ باوکی.

بابە گیانم لێم ببورە، وشەکانم توانایی دەربڕینی سۆزی هەستی بە تینی باوکایەتی تۆیان نیە ئەو کاتەی وا دەمەوێت هەستەکانم لە قاڵبی ڕستەی دێڕاندا ریز بکەم دەست کردەکان لە قالبی وشەکاندا هەڵسەنگێنم تووشی دڵتەنگییەکی پڕ لە ئازار و کوشندە دەبم ئەو کاتەی وا جەستەم تەواو، تەواو هاواری عەشق و خەیاڵان دای دەپۆشێت ئیتر چوناوچۆن بتوانم ئەم حەزە پڕ لە تاسەیەم لە نێو چەند پەیڤێکی وشک و بێ گیاندا، بۆ بۆردومانی میهرەبانی تۆ ببارێنمە سەر خامە ی خەمگینی بەر دەستم

لە ئێوارەی ئەم ڕامووسانەدا دەمەوێت شتێکت بۆ بنووسم، کە لە نێوان چەپۆکەکانی دەریا و ماندوو بوونی لێواری بچێ دەمەوێت شتێک بۆ بنووسم، کە لە نێوان ژەنینی ئاوازێک و لە زرینگەی پچڕانی تاڵە ژێیەک بچێ دەنگی قرچەی دڵ و کسپەی برینی قووڵت، دەیهەژێنێ ناخی دەروون و قەڵەمی شەکەتی کولم دادەجەڵەکێنێ لەو ساتەوەی چاوم بە دنیادا هەڵیاناوە، ڕەشاوی ناخی شەوزەنگ ڕژا بە سەر نیگای بەیاندا بە هەستی پاک و بێ خەوشت، بە پیرۆزی سۆزت پەروەردەت کردم گە رچی بارودۆخی ژیان زۆر دژووار بوو بەڵام باوەشی گەرمت هەمیشە بۆ من ژیان بوو سۆزی دەنگت، هەستی هەناسەت، لە نێو سینگ و دڵ و دەمارەکانمدا، لەگەڵ خوێنم دەستەملانە نیگاکانت تا ئەم ساتەوەختەش هەموو ساتێ تیشک ڕێژی لانەی ئەوینمن تۆنی دەنگت خۆشترین ئاوازمن هەرگیز ئەوین و خۆشەویستی تۆ، ناخی دڵ جێ نایەڵن ئاگری کوانووی ڕۆح، دەروون و جەستەم، تێکەڵ بە سووتمانی مۆمی تەمەنم دەژین تەمەنی لاوییم پێشکەشی تۆ بێ تاکو هەنسکت، پێکەنینی بێ چی دی بابە گیان بەسیەتی گریان، بارانی ئەسرین وشک هەڵگەڕاوی سەر روخساری جوان دە بەسە کوڵی گریان ئەی بەزمی دیڵانی خەیاڵم، وا کانی ئەشکی ڕوونی چاوانت ووشک هەڵهاتووە دەسا ڕۆحمان ئارام کە پڕ لە زایەڵەی ئاوازی ژیان

دەمەوێت شتێکت بۆ هەڵبەستم، کە لە هەڵقوڵاوی قوڵپی کانیلەی زوڵاڵی هەستم بچێ هێندە نیگاکانم پڕە، لە سۆز و هەستی فرمێسکاوی سەد هێندەش دڵم پڕە لەهەنسکی گەرمی گڕکانیی دووریت، ڕەنگە نەتوانم دەری بڕم بە تەواوی مەبەستم دڵنیابە، هەر ڕۆڵەکەی جارانتم بزەی شیرینت، وردە خۆشیت، گەشانەوەت، چەشنی سروە لازاری وەرزی بەهاری سەوز لە سینەمدا دەسازێنێ گەڕانەوەم بۆ ئامێزت هەر عەینی خۆزگەکانی منداڵێمە چاوەکانم ڕووباری شەپۆلی زێوێنە، باوە گیان هەزاران گەرداو و تونێڵی بۆ میهرەبانی تۆی تێدایە خۆ دەزانم ئێستا لە دووریم، شەوانە بە چاوی پڕ لە فرمێسکی تەڕ و قوڕگی پڕ لە حەسرەتەوە لە غوربەتدا، وەنەوزەی خەو دەتباتەوە بە ڕووکەش پێدەکەنی و لە ناختدا هەنسکی خەمان دەردێنی، لەولاشەوە چاو بە ئەسرینی و دەروونت پشکۆی ئاگردانە بێ گومان بە تۆ ئەی تەنیاترین پیاو، کە ڕۆحم دەەبەیتە ناو فیردەوسەکانی هەستمە وە بە دڵ و بە گیان نزیکم لە هەنگاوەکانت تۆ کە وەکو فرمێسکی چەمی هەوری، بەبێ جیاوازی دەست بە سەر شانی مل تۆپە گوڵ و درك وداڵاندا دەهێنی هەر تۆش بووی،خونچەی گوڵی خەندە و ئەوینت لە ناخمدا ڕوواند

دەمەوێت شتێکت بۆ بهۆنمەوە، کە لە نێوان هەستی پێنووس و خەیاڵ بچێ کاتێ لە ڕازی خەم و پەژارەم دەدوێن بیرەوەریەکانیش هەر چەندە تاڵ و ناخوشی کەسەر دای پۆشی بن، لەم ڕۆژگارە دژووار و شوومەدا چەشنی سروەی هێمنی سەحرین، نەشئەن بۆ ڕۆحم پێی دەژیمەوە سیمات هێمای بوونی منە، هەرگیز کاڵ نابێتەوە تا سۆمایی چاوانم مابێ باوکە گیان، هەر گوڵێ شێوەی لە روخساری جوانی شیرینی تۆ نە چێ با هەر بەرەو پیری خەزان و هەڵوەرین و گەڵا ڕێزانی بچێ هەر باخچەیەک گوڵانی بۆنی هەناسە و خەندەی تۆی لێ نەیە، با هەر ڕەنجی باخچەوانی بەبەر با بدا و وێران بێ لە هەر شوێنێک ناوت بێنم، گەردوون وەک پوشی دەم ڕەشەبا دەیهەژێنێ نەسرین بە ڕەنگی جوانیەوە بەیبوون بە بۆنی خۆشیەوە گەزیزە بە ڕەنگی گەشیەوە نێرگز بە چاوی مەستیەوە گوڵاو بارانی دەکەن لە هەر نەخشەیەکی ئەم هەسارەیە ناوت بە سورمەی ڕۆح بنەخشێنم بیابانیش بێ تیایدا هەر کانیە و هەڵدەقوڵێ، جۆگە و چەمی ڕووبارێ هەڵدەبەستێ ئیتر درەختەکانی باخ چرۆی بزە، خەندە و قاقای شکۆفەیان لێ دەبارێ لە ولامەوەش گوڵالەکان ئامێزیان لە هەڵاڵەکان توند، توند داوە و تابڵۆی خۆشی بۆ خۆشەویستی بە هەستی خەستی سەر بەستی گەل دە کێشنەوە

ئای دیسانەوە چەند ئێوارەیەکی مات و بێ دەنگ و پر پەژارە دایگرتەوە تەنیایی و ڕەشپۆشی شەقامی ئەم شارە هەستێکی وا خەست و خەمگین دام دەپۆشێ، شار وەک چوڵەوانی لێ دێ و دەنگی کەسی لێوە نایە، چون دووریت و لە بینایی چاوانم ونی دە دەرکەوە ئەی فریشتەی ئەم ڕۆحە تەزیووەی من ئێوارەیە و گیانی ڕەشپۆشی شار، بۆنی نامۆیی لێنیشتووە وا پرچی ڕەشت، ڕەنگی بەفری سپی تاراوگەی گرتووە تەنها لە ئامێز گرتنێکت، بە گشت عەرشی ئیمپراتۆریەکان ناگۆڕمەوە

دەمەوێت شتێکت بۆ هەڵبەستم، کە لە نێوان بەهار و میهرەبانی بچێ کە ڕۆح بە بەر جەستەی سڕ و بێ گیانی زەویدا دەکەن، ڕۆحی سەوزایی، زیندوو بوونەوە، هەر ڕوەک و درەختیک دەکەنە بەر جەستەی خەستەی سڕ هەڵگەراوی بیاباندا، لە سەودای عەشق و ئەوینی خۆشەویستی پەپوولە و گوڵ، وەکوو هەور کە بارانە گەوهەر دەبارێنێ لە چاوەکانی ئەمشەو دڵم لە باوەشی بێشکەی تنۆکێکدایە، دەنوێ لەگەڵ جۆلانەی مۆسیقای خەزاندا هەر تۆی هێزو هەناوی چریکەی سۆزی بولبول، لە نێو خرمەی بە خوڕی بارینی باران و مێلۆدی پەخشانەکەمدا خۆ نوێنی دەکەی باوکە گیان ئەم سۆزەم لە نێوان زەنگی زایەڵەی هەستی هەڵوێستم بۆ هەڵبەستووی، کە لە شمشاڵی گەرووی تینوومدا دەنگ دەداتەوە ئەی شاکاری خەونەکانم، ئەمانە هەمووی ڕازەکانی ئێوارەیەکی بێ تۆی بوون دڵم وڵاتی گشت خەمێکە و بۆ خەمەکانی تۆش وەک پایتەختێکە خۆشم دەوێی دوو هێندەی گشت چرکە ساتەکانی بیست و چوار ساڵی تەمەنم

بە هێزترین دەست، دەستێکە گوڵ دەچێنێ) گەورەترین دڵ، دڵێکە شوورەی زیندان بە گۆرانی دەروخێنێ)

کەژە نەقشبەندی (قادرمیروەیسی) ١٣.١.٢٠١٥ هۆڵندا

Peshakyaky kurt bo xwenarany hezha w aw pyawa maznay ka ba bistny dangy hast w dl w darunm dahazhene bawkm.

Azizanm lagal xwendnaway am halwesta da, wa hast bkan parchakany dli mrovek yan ba blem afratek daxwenn, chunka shi3r rastgotryn wenay dli mrova. Boya be terwanineky waq3yanaw sizeky nask layak danaway bo bkan nak ba bireky tezh, bo away ba yak bgayn, chunka am halwesta zaday dlw hzr w hasty kcheka bo bawky.

Baba gyanm lem bbura, wshakanm tawanay darbryni sozy hasty ba tiny bawkayati toyan nya Aw katay wa damawet hastakanm la qalby rstay deranda riz bkam Dast krdakan la qalby rstay deran da halsangenm Tushy dl tangyaki pr la azar w kushnda dabm Aw katay wa jastam, tawaw, tawaw hawary 3ashq w xayalan day daposhet Itr chonaw chon btwanm am 7aza pr la tasayam la new chand paiveky wshk w be gyanda, bo brdumany mihrabany to bbarenma sar xamay xamginy bar dastm

La ewaray am ramusanada damawet shtekt bo bnusm, ka la newan chapokakany darya w mandu buny lewary bche Damawet shtekt bo bnusm, ka la newan zhanyni awazek w zringay pchrany talla zheyak bche Dangy qrchay dl w kspay briny qult, dayhazhene naxy darun w qalamy shakaty kulm dadachlakene Law sataway chawm ba dunya halyanawa, rashaway naxy shawazang rzha ba sar nigay bayanda Ba hasty pak w be xawsht, ba pirozy sozt parwardat krd Gar chy barudoxy zhyan zor dzhwar bu Ballam bawashy garmt hamisha bo mn zhyan bu Sozy dangt, hasty hanasat, la new sing w dlw damarakanmda, lagal xwenm dastamllana Nigakant ta am sata waxtash hamu sate tishk rezhy lanay awinm Tony dangt xoshtryn awazmn Hargiz, awin w xoshawisty to, naxy dl je nayaln Agry kwany ro7, darun w jastam, tekal ba sutmany momy tamanm dazhyn Tamany lawym peshkashy to be Taku hanskt pekanyni be Chy di baba gyan basyati gryan, barany asrin wshk halgaraway sar ruxsary jwan Da basa kuly gryan ay bazny dillany xayalm, wa kany ashky runy chawant wshk halhatwa Dasa ro7man aram ka pr la zayalay awazy zhyan

Damawet shtekt bo halabastm, ka la halqullay qulpy kanilay zulaly hastm bche Henda nigakanm pra, la soz w hasty frmeskawy Sad hendash dlm pra la hansky garmy grkany duryt, ranga natwanm dary brm ba tawawy mabastm Dlnya ba, har rolakay jarantm bzay shirint, wrda xoshyt, gashanawat, chanshny srwa lalazary warzy bahary sawz la sinamda dasazene Garanawam bo bawasht har 3ainy xozgakany mndalima Chawakanm shapoly zewina, bawa gyan hazaran gardaw w tunely bo mihrabany toy tedaya Xo dazanm esta la durym, shawana ba chaway pr la frmesky tar w qurgy pr la 7asratawa la xurbat da, wanawzy xaw datbatawa Ba rukash pe dakany e la naxtda hansky xaman dar deny Law lashawa chaw ba asriny w darunt pshkoy agrdana Be guman ba to ay tanyatryn pyaw, ka ro7m dabayta naw firdawsyakany hastmawa Ba dl w ba gyan nzikm la hangawakant To ka wak frmesky chamy hawry, ba be jyawazy dast ba sar shany ml topa gul w drk w dallanda daheny Har tosh buy, xunchay guli xandaw awint la naxmda ruand

Damawet shtekt bo bhonmawa, ka la newan hasty penus w xayal bche Kate la razy xam w pazharam dadwen Birawaryakanish har chanda talw naxoshy kasar day poshy bn, la am rozhgara dzhwar u shunada chashny srway hemny sa7aryn Nashan bo ro7m pey dazhymawa Simat hemay buny mna, hargiz kal nabetawa ta somay chawanm mabe Bawka gyan, har gule sheway la ruxsary jwany shiriny to nache Ba har baraw piry xazan w halwaryn w galla rezany bche Har baxchayak gullany bony hanasaw xanday toy le naya, ba har ranjy baxchawany ba bar ba bdaw weran be La har shwenek anaet benm, gardun wak pushy dam rashaba day hazhene Nasryn ba rangy jwanyawa Baybun ba bony xoshyawa Gaziza ba rangy gashyawa Nergz ba chawy mastyawa Gullaw barany dakan La har naxshayaki am hasaraya nawt ba surmay ro7 bnaxshenm Byabanysh be, tyayda har kanya w haldaqule, jogaw chany rubare haldabaste Itr draxtakany bax chroy bza, xanda w qaqay shokofayan le dabare Law lamawash gulakan amezyan la halalakan tund, tund dawa w tabloy xoshy bo xoshawisty ba hasty xasty sarbasty gal dakeshnawa

Ay disanawa chand ewarayaki mat w be dang w or pazhara daygrtawa tanyay w rashposhy am shara Hasteky wa xast w xamgin dam daposhe, shar wak cholawany le de w dangy kasy lewa naya, chun durytw la binay chawanm wny Da dar kawa ay frishtay am ro7a taziway mn Ewaraya w gyani rashposhy shar, bony namoy le nishtua Wa prchy rasht, rangy bafry spy tarawgay grtua Tanha la amez grtnekt ba gsht 3arshy empratoryakan nagormawa

Damawet shtekt bo halbastm, ka la newan bahar w mihrabany bche Ka ro7 ba bar jastay sr w be gyani zawyda dakan, ro7 y sawzay, zindu bunawa, har rwak w draxtek dakana bar jastay xasty sr halgarawy byabanda La sawday 3ashq w awiny xoshawisty papulaw gul, waku hawr ka barana gawhar dabarene la chawakany

Amshaw dlm la bawashy beshkay tnokekdaya, danwe lagal jollanay mosiqay xazanda Har toy hez w hanawy chrikay bulbul, la new xrmay ba xury bariny baran w melodi paxshanakamda xo nweny dakay Bawka gyan am sozam la newan zangy zayalay hasty halwestm bo halbastuy, ka la shmshaly garuy tinwmda dang dadatawa Ay shakary xawnakanm, amana hamuy razakany ewarayaki be toy bun Dlm wllaty gsht xameka w bo xamakany tosh wak paitaxteka Xoshm dawey du henday gsht chrka satakany 24 saly tamanm.

( ba heztryn dast, dasteka gul dachene Gawratryn dl, dleka shuray zindan, ba gorany daruxene)

Kazha. Holland 13.1.2015

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون