ئەستێرەکانی کوردستان (Kurdistan stars) دەستپێدەکات
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ئایار 28, 2016 بۆچوون نەنووسراوە
بەرنامەی ئەستێرەکانی کوردستان (Kurdistan stars) لە بیرۆکەی (ئومێد محەمەد) و وا بڕیارە ئەم بەرنامە لە وڵاتی سوید لە داهاتوویەکی نێزیکدا بەڕێوەبچێت.بەرنامەی ئەستێرەکانی کوردستان تا ئێستا چەندین بە چەند قۆناغێک کەسانی دەنگ خۆش و بەهرەدار بەشداریان کردوە و سەرکەوتووبوون بۆ قۆناغەکانی داهاتوو کە بڕیارە لە ڕیگەی یەکێک لە تەلەفزیۆنە کوردیەکانی کوردستانەوە راستەوخۆ ئەو بەرنامە بگوازێتەوە کە دەگەنە قۆناغی کۆتایی.لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەو بەرنامەیە و لە داهاتوویەکی نێزیدا ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت.ئێمە لە ماڵپەڕی سەرقڵا بەشێک لەو کارانەی ڕابردوو لە بەرنامەی Kurdistan stars کراوە لێرەدا بڵاوی دەکەینەوە.