ئایا هونەرمەند عەزیز وەیسی تیرۆر کراوە؟

azizweysikoch2
دوای بڵاوبوونەوەی تیرۆر کردنی هونەرمەند عزیز وەیسی لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێکدا.باس لە تیرۆر کردنی هونەرمەندی ناوبراو دەکەنەوە.بەڵام لە ڕونکردنەوەیەکدا هونەرمەند عەزیز وەیسی لە تۆڕی تێلیگرام هەموو هەواداران و دۆستانی خۆی دڵنیا دەکاتەوە کەوا ئەو هەواڵە درۆیە و نازانم هۆی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نادروست و بێ بنەمایانە چیە.هەر لە درێژەی ئەو پەیامەدا عەزیز وەیسی دڵنیایی ئەدات بە هەموو لایەک ئەو سڵامەتە و تیرۆر نەکراوە.هونەرمەند عەزیز وەیسی یەکێکە لەو هونەرمەندە ناوبانگانەی بواری گۆرانی هەڵپەڕکێیە و لە ماوەی ڕابردوودا لە دەیان وڵاتی جیهان کۆنسێرت و جێژنی گێراوە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون