ئاگاداری بۆ ئەندامانی یەکێتی کوردان لە شاری کارلستاد

kurdan-karlstad
ئاگاداری بۆ ئەندامانی یەکێتی کوردان لە شاری کارلستاد
بە ئاگاداری ئەندامان و بنەماڵەکانی سەر بە یەکێتی کوردان لە شاری کارلستاد رادەگەیەنین کە رۆژی شەممە، رێکەوتی ٩/١١/٢٠١٣ کاتژمێر ٢.٥ ی پاش نیوەڕۆ لە لۆکاڵی فریتیدس گۆردن لە کرۆنۆپارکن کۆبوونەوەی بنەماڵەکان ساز دەکریت و پێکەوە نان خورادن و بەرنامەی رەنگاورەنگ لەو شەوەدا بەرێوە دەچێت. ئەمجارە هەر بنەمالەیەک بۆ خۆی خواردن( چێشت) دروست دەکات و هەموو پێکەوە نان دەخۆین. دوای نان خواردن باقی بەرنامەکان بەرێوە دەچێت. ئێوە تەنیا خواردن درووست بکەن و با‌قی شت ومەک و پێداویستییەکان (دەوری ، ساردەمەنی، چمچە ،چنگاڵ، قاڵی ، دەستماڵ کاغەزی و لیوان هتد… ) لە ئەستۆی کومیتەی یەکێتی کوردان دەبێت. یەکێتی لاوان لە رۆژەدا بەرنامەیەکی کێ بەرکێ بۆ لاوان بەرێوە دەبات.
تێ بی نی! تکایە هەموو بە جل وبەرگی کوردیەوە بەشداری کۆبوونەوەی بنەماڵەکان بن.
داوا لە هەموو ئەندامان و بنەماڵەکانی سەر بە یەکێتی کوردان لە شاری کارلستاد دەکەین بە بەشداری کردنی چالاکانەتان کۆبوونەوەی بنەماڵەکان لە رۆژەدا زیاتر و جوانتر بڕازێننەوە. هاتنتان مایەی خۆشحاڵییە.

لە گەل رێز و حوورمەت

کومیتەی بەرێوەبەری یەکێتی کوردانی شاری كارلستاد. ٣-١١-٢٠١٣

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون