ئاگاداریەک لە (یەکییەتی کوردانی) شاری کارلستادەوە
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: كانونی دووهم 6, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
یەکێتی کوردانی شاری کارلستاد بە ئاگاداری کوردانی شاری کارلستاد و دەورووبەری رادەگەیەنێت رۆژی شەممە ، رێکەوتی ١٨/١/٢٠١٤ ئۆتۆبوسی گرتووە بۆ بەشداری کردنی لە جێژنی ٢ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستنان لە ستۆکهۆلم. کرایەی چوون و هاتنەوە بۆ هەر کەسێک ١٠٠ کرۆنە (بۆ هەر کورسییەک}. داواتان لێ دەکەین پەلە بکەن لە ناونوویسی کردن و جێگای خۆتان دیاری بکەن. ئەگەر جێگا ناما دوایی خۆتان بەرپرسیارن و گلەیی نەکەن.
هۆنەرمەندانی بەشداری جێژنەکە برییتیە لە: ناسر رەزازی و حەسەن شەریف.
لە گەڵ رێزوحوورمەت