ئامەد گەرمیانی دەکرێتە فیلم

amed2
سیناریستێك سەرقاڵی نووسینەوەی كورتە فلیمێكه بەناوی ” ئامەد گەرمیانی” كە تیایدا، شەهیدكردنی “كاوە گەرمیانی” و لەدایكبوونی كۆرپەكەی لە خۆ دەگرێت، راشیدەگەیەنێت، بۆ چلەی شەهیدكردنی رۆژنامەنووسەكە كورتە فلیمەكە ئامادە دەكرێت.
دڵشاد حسێن، سیناریست‌و هونەرمەند، لە لێدوانێكی تایبەت بە خەندان، رایگەیاند :” لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینەوەی كورتە فیلێمێكم بۆ ئامەد گەرمیانی، كوڕی شەهیدی رۆژنامەنووسكاوە گەرمیانی”.
ئەوەشی خستەڕوو، كە كورتە فلیمەكە، خەێاڵێك دەبێت‌و تێكەڵ بە واقعی دەكات، وتیشی :” كورتە فلیمێكە باس لە شەهیدبوونی كەسێك‌و لە دایكبوونی كەسێكی دیكە لە ناوخودی شەهیدەكە، دەكات”.
دڵشادحسێن، كە لە خولی رابردووداپەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان بووە، وتیشی :” هەوڵ ئەدەین كورتە فلیمەكە بۆ چلەی شەهیبوونی كاوە گەرمیانی ئامادەبكرێت”.
لەبارەی رۆڵبینینی “كاوە گەرمیانی” لە كورتە فلیمەكەدا، دڵشاد حسێن، روونیكردەوە، كە تائێستا دیار نییە كێ كورتە فلیمەكە دەردەهێنێت، وتیشی :” بۆیە هەركات دەرهێنەر دیاریكرا، ئەوكات ئەكتەرەكانیش دیاری دەكرێن، رەنگە خۆم ببمە دەرهێنەری یان كەسێكی دیكە”.
كاوە گەرمیانی، شەوی 5 لەسەر 6ی ئەم مانگە لە ناو باڵی باوكی و بە بەرچاوی دایكییەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە‌و شەهیدكرا، ئەمڕۆش كورپەكەی هاتە دنیاوە، منداڵەكەی، وەك “كاوە” دەیویست، ناوی نرا ” ئامەد”.
خەندان- سۆران كەریم

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون